سەفین دزەیی: ئیدارەی ئەمریكا بایەخ بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمریكا گرنگی بە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدات و لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ لایەنی ئەمریكی باسی هەناردەكردنەوەی نەوت كراوە، ئەمریكاش ئامادەیی دەربڕیوە لەو بوارەدا هاوكاریی بەغدا و ئەنقەرە بكات.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و ئەندامی شاندی عێراق، بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك و یەكێك لە كۆبوونەوەكانی شاندەكە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكە لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بوو.

سەفین دزەیی لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە دەڵێت، گۆتێرێز دەستخۆشیی خۆی دەربڕی و دەستخۆشی لە حكومەتی فیدراڵی كرد بۆ ئەو هەنگاوانەی كە ناویەتی بۆچارەسەركردنی گرفتەكان، چ لە ئاستی هەرێمی و بگرە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداش كە مایەی دڵخۆشی و دەستخۆشی بوو هەوڵ بدرێت بەو شێوە دیالۆگەی ئێستا هەیە، ئەو گرفتانەی كە ماون بە هەمان شێوە لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن.

لەبارەی دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە كە لە كۆتاییەكانی مانگی ئادارەوە بەهۆی سكاڵای عێراق لە دادگای ناوبژیوانیی پاریس راگیراوە، سەفین دزەیی رایگەیاند، هەناردەكردنی نەوت هەرێمی كوردستان یەكێك لەو بابەتە گرنگانەیە كە ئیدارەی ئەمریكا بایەخی پێ دەدات و دیارە لە گشت كۆبوونەوەكان گفتوگۆی لەسەر كراوە و ئامادەیی خۆیان دەربڕی كە لە نێوان ئەنقەرە و بەغداش بتوانن هاوكار بن، بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتەی كە لەنێوان ئەنقەرە و بەغدا هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە رێگەی توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا