پۆڵەتیک پرێس
خواردنی تەندروست کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی پێست و قژ، یارمەتی گەشەی پێست و قژ دەدات، دەبێتە هۆی بەهێزکردن و درێژبونی قژ، بەڵام نەخواردنی خۆراکی تەندروست و کەمی ڤیتامین و کانزاکان و ترشەچەورییەکان دەبێتە هۆی گەشەنەکردنی قژ و هەڵوەرینی.
تێکەڵەی سپێناخ یەکێکە لە چارەسەرە گرنگەکان بۆ درێژبونی قژ لە ماوەی مانگێکدا، دەتوانین بە دوو شێواز بەکاریبهێنین:
-تێکەڵەی سپێناخ و هەنگوین
کوپێک گەڵای سپێناخ لەگەڵ کەوچکێکی گەورە هەنگوین و کەوچکێکی گەورە زەیتی گەرچەک تێکەڵ دەکەیت هەتا وەک هەویرێکی لێدێت، دواتر لە پێستی سەر و قژی دەدەیت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، پاشان بەشێوەیەکی ئاسایی دەیشۆیت، هەفتەی جارێک دەیکەیت.
-تێکەڵەی سپێناخ و زەیتی زەیتون
نیو کوپ گەڵای سپێناخی فرێش یان زەردکراو لەگەڵ سێ کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە قژی دەدەیت بۆ ماوەی کاتژمێرێک، پاشان بە شامپۆ و ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی جارێک دەیکەیت.
سوودەکانی سپێناخ بۆ قژ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان یارمەتی تەندروستی، بەهێزکردن و گەشەی قژ دەدات، سپێناخ دژەئۆکسانە یارمەتی تەندروستی پێستی سەر دەدات و چالاکی دەکات، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.