پۆڵەتیک پرێس
لیکۆڵینەوەکان دەریدەخەن شاشە ئەلیکترۆنیەکان پێش نوستن زیانی هەیە، بەکارهێنانی تەلەفزیۆن، مۆبایل، کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان زیان بە مێشک دەگەیەنن و ناهێڵن پشوو بدات.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان سەیرکردنی تەلەفزیۆن پێش نوستن واتلێدەکات هەست بە هیلاکی بکەیت و بۆ ڕۆژی دوای ئەوەش هەست بە هیلاکی دەکەیت و تێر خەو نابیت.
باشترین ڕێگا بۆ هێورکردنەوەی مێشک ئەوەیە سیستمی نوستن رێکبخەیت و ماوەیەک پێش نوستن لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان دوورکەویتەوە، هەروەها خوێندنەوەی کتێب بۆ ماوەی پێنچ بۆ 10 خولەک پێش نوستن باشترین ڕێگایە بۆ هێورکردنەوەی مێشک.