نیشانەکانی توشبوون بە بەردی گورچیلە

پۆڵەتیک پرێس

بەردی گورچیلە یەکێکە لەو کێشە تەندروستیانەی بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، بریتیە لە کۆبونەوەی کانزا و خوێیەکان، سیستمی خۆراکی، قەڵەوی، هەندێک حاڵەتی نەخۆشی و بەکارهێنانی دەرمانە هۆکارە بۆ توشبوون بە بەردی گورچیلە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هۆکاری دیکەش هەیە.

ڕزگاربوون لە بەردی گورچیلە ئازارێکی زۆری هەیە، بەڵام لە هەموو کاتێکدا زیانی تەندروستی نابێت ئەگەر لەکاتی گونجاوی خۆیدا پێی بزانرێت و پشتگوێ نەخرێت، ئەوا لەوکاتەدا پزیشک تەنها هەندێک دەرمانی ئازار شکێن بۆ نەخۆشکە دادەنێت و ئامۆژگاری دەکات بەردەوام ئاو بخواتەوە بۆ فڕێدانی بەردەکە، بەڵام ئەگەر حاڵەتەکە لەکاتی گونجاودا دەستنیشان نەکرێت ئەوا زیانی دەبێت و لەوانەیە تەنها نەشتەرگەری چارەسەری بکات.

ما هى أعراض حصوات الكلى - موضوع

نیشانەکانی توشبوون بە بەردی گورچیلە:

-ئازارێکی زۆر لە پشت و لای پشتدا
-ئازاری خوارەوەی سک
-بونی ئازارێکی زۆر لەکاتی میزکردندا
-گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ پەمەیی کاڵ، سوور و قاوەی
-زۆر کەم میزکردن یان بەپێچەوانە میزکردنی لەڕادەبەدەر
-ڕشانەوە
-تا

لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیسانکردنی حاڵەتەکە و چارەسەرکردنی.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک