سودەکانی هێل بۆ سوتاندنی چەوری

پۆڵەتیک پرێس

هێل بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت، تام و بۆنێکی خۆش بە خواردنەکان دەدات، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سوتاندنی چەوری زیادەی لەش و دابەزاندنی کێشی لەش.

هێل ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە، دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری زیادەی لەش و دابەزاندنی کێشی لەش، لەش لە ژەهر ڕزگار دەکات، کرداری هەرس ئاسان دەکات.

گیراوەی هێل و شیر بۆ سوتاندنی چەوری گرنگییەکی زۆری هەیە، بەم شێوازە ئامادە دەکرێت و بەکاردەهێنرێت:
دوو کوپ شیر دەخەیتە سەر ئاگرێکی کەم و تیکی دەدەیت هەتا گەرم دەبێت، دواتر دوو کەوچکی بچووک هێلی هاڕاوی تێدەکەیت بۆ ماوەی پێنج خولەک تێکیدەدەیت، دواتر بەخواستی خۆت شەکری قاوەی تێدەکەیت و تێکیدەدەیت هەتا دەتوێتەوە، پاشان دەیخۆیتەوە، ڕۆژانە دوو کوپ لە گیراوەکە دەخۆیتەوە بەیانیان و ئێواران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا