زیانەکانی کەم خەوی بۆ جەستە

پۆڵەتیک پرێس

کەم خەوی یەکێکە لەو هۆکارانەی جەستە ڕوبەڕووی چەندین کێشەی تەندروستی دەکاتەوە، بەڵام هەندێک کەس بێئاگان لەوەی زیانێکی تەندروستی زۆری لێدەکەوێتەوە.

کەمخەوی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی دروستبونی کێشەکانی مێشک، هۆکارێکی دیارە بۆ نەمانی سەرنج و بیرچونەوەی شتەکان، دەبێتە هۆی دوودڵی و توشبوون بە خەمۆکی، توێژینەوەکان دەریانخستووە پەیوەندیەکی زۆر لەنێوان خەو و بەرگری لەشدا هەیە واتە کەمخەوی دەبێتە هۆی بێهێزبوونی بەرگری لەش، ئەمەش هۆکارێکە بۆئەوەی بەردەوام توشی ڤایرۆس و بەکتریاکان ببیت.

Signali tijela: ŠTA NAM PORUČUJE TRZANJE U SNU? – Aura

 

توێژینەوە پزیشکیەکان دەریانخستووە کەم خەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە هەیە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە کەمخەوی واتلێدەکات ئارەزوی خواردن زۆر بێت و بەردەوام خواردن بخۆیت، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک سیستمی خەوی ڕێکبخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا