دوو نیشانەی سەرەکی شێرپەنجەی سی

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی زانایانی بواری تەندروستی بەڕیتانیا، کۆکە و هەناسەتەنگی بەردەوام لەوانەیە دوو هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی سی بن.

بەپێی ماڵپەڕی ئێکسپرێس کۆکە و هەناسەتەنگی بەردەوام نابێت پشتگوێبخرێن، چونکە دوو هۆکاری سەرەکی توشبوون بە شێرپەنجەی سین، شێرپەنجەی سی یەکێکە لەو چوار جۆرەی شێرپەنجە کە بەشێوەیەکی زۆر بڵاون ئەوانیش شێرپەنجەی سنگ، کۆڵۆن، پڕۆستات و سی.

زانایان دەڵێن کۆکە و هەناسەتەنگی بەردەوام نیشانەی سەرەکی شێرپەنجەی سین لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک نیشانەی دیەکەش هەیە وەک:

-هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە
-ئازار و ناڕەحەتی لەکاتی هەناسەدان و کۆکەدا
-بەردەوام هەست بە ماندوویی کردن
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-لەدەستدانی کێش بەبێ هیچ هۆکارێک
-کۆکەی خوێناوی

زانایان جەخت لەوەدەکەنەوە کۆکە و هەناسەتەنگی بەردەوام هەموو کاتێک نیشانەی توشبوون بە شێرپەنجەی سی نین، بۆیە پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو دوو نیشانەیەدا پشکنین بکرێت بۆ دۆزینەوەی هۆکارە سەرەکیەکەی، چونکە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی سی لە سەرەتادا هیوای چاکبوونەوەی زیاترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا