پێنج خواردنی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم یارمەتی تەندروستی دڵ دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوە دەخاتەڕوو ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم کاریگەرییە نەرێنییەکانی خوێ لەسەر تەندروستی دڵ کەمدەکەنەوە و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکەن، چونکە بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر خوێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات.

پۆتاسیۆم گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستیی دڵ هەیە و لە سەوزەوات، میوە، چەرەسات، پاقلەمەنیەکان، بەرهەمە شیرەمەنیەکان و ماسییەکاندا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پێنج خواردنە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن ئەوانیش:

-مۆز
ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکانی تێدایە کە سوودیان بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

-ئاڤۆکادۆ
بەپێی توێژینەوەیەک هەفتەی دووجار خواردنی ئاڤۆکادۆ مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

أهم الأطعمة الغنية بالبوتاسيوم

-ماسی سەلەمون
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ئۆمێگا3 و پۆتاسیۆم یارمەتی باشتربوونی تەندروستی دڵ دەدات.

-پەتاتە
سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆمە و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە چونکە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.

-ماست
بەرهەمە شیرەمەنیەکان وەک شیر و ماست ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمیان تێدایە و سوویان بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا