سوودە تەندروستییەکانی بڕۆکلی

پۆڵەتیک پرێس

برۆکلی یەکێکە لەو سەوزەواتانەی بە چەندین شێوازی جیاواز لە خواردن، شۆربا و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

برۆکلی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات، یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات و ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە جوانی و ڕەونەقی پێدەبەخشێت.

أكل صحي.. طريقة عمل سلطة البروكلي | الوفد

دەوڵەمەندبوونی بە کانزاکان یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، ڕۆڵێکی گرنگی بۆ دابەزاندنی کێش هەیە، وزەیەکەی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا