ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ دروستبوونی ئاڕەق

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک بەردەوام بەدەست ئاڕەقکردنی زۆرەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لە شەواندا ئەمەش لەوانەیە چەندین هۆکاری جیاوازی هەبێت، بەڵام سیستمی خۆراکیش کاریگەری لەسەر هەیە.

ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ دروستبوونی ئاڕەق:

-خواردنی توون
خواردنی توون بەتایبەتی لە ژەمی ئێوارە یان پێش نوستن هۆکارە بۆ ئاڕەقکردنی زۆر لەشەودا.

-چەوری
سیستمی خۆراکی دەوڵەمەندن بەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە کاریگەری لەسەر ئاڕەقکردن هەیە.

-کافایین
خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە کافایین وەک قاوە و چا بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئاڕەقکردن دادەنرێن، بۆیە پێویستە پێش نوستن نەخورێنەوە.

-خواردنەوە گازییەکان
ڕێژەکەی زۆر کافایین و شەکریان تێدایە خواردنەوەیان لە ژەمی ئێوارەدا یان پێش نوستن هۆکارە بۆ ئاڕەقکردنی زۆر لەشەودا.

بەشێوەیەکی گشتی ئارەقکردن لە ڕۆژدا بەهۆی گەرما یان کارکردنەوە ئاساییە، بەڵام ئاڕەقکردنی زۆر لەکاتی خەودا دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکان و لەوانەیە هۆکارەکەشی یەکێک بێت لەو خواردن و خواردنەوانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا