زەیتی زەیتون لەم نەخۆشیە دەتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

زەیتی زەیتونی سروشتی یەکێکە لەو زەیتانەی لەجیهاندا بەشێوەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت و سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە.

بەپێی ئەو توێژینەوە نوێیەی لە زانکۆیەکی ئەمریکی نەخۆشیەکانی دڵ کراوە سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە زەیتی زەیتون مەترسی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر کەمدەکاتەوە و یارمەتی بەهێزبوونی بیرەوەری دەدات، لەئەنجامی ئەو توێژینەوەی لەسەر ژمارەیەکی زۆر پیاو و ژن تاقیکراوەتەوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە نیو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتونیان بەکارهێناوە ئەگەری مردنیان بە نەخۆشیەکانی مێشک وەک زەهایمەر بەڕێژەی %29 کەمتربووە لەچاو ئەو کەسانەی بەکاریاننەهێناوە، هەروەها بیرەوەریشیان بەهێزتر بووە.

زيت الزيتون يقوى الذاكرة ويحمى من الزهايمر

نەخۆشی زەهایمەر لەلایەن پزیشکێک بەناوی ئالیۆس زەهایمەر لەساڵی 1906 دۆزرایەوە، کاتێک تێبینی ئەو گۆڕانکارییانەی کرد کە لە مێشکی ژنێکدا دوای مردنی بەنەخۆشی مێشک ڕوویدابوو، لەئێستاشدا یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر بڵاوەکان لەجیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا