پۆڵەتیک پرێس
چێشتخانەکان چەندین هێورکەرەوەی سروشتییان تێدایە کە دەتوانن چارەسەری ئازارەکانی جەستە بکەن بەبێ ئەوەی زیان بە گەدە بگەیەنن.
باشترین هێورکەرەوە سروشتییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی جەستە:
-زەردەچەوە
یەکێکە لە هێورکەرەوە سروشتیەکان بۆ ئازاری گەدە، ماددەی کەرکەمینی تێدایە دژەهەوکردنێکی بەهێزە چارەسەری کێشەکانی گەدە، برینی گەدە، هەوکردن و جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەدات.
-زەنجەبیل
یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری گەدە و دڵتێکەڵهاتن دەدات، هەروەها ئازاری ماسولکەکان کەمدەکاتەوە کە بەهۆی وەرزشەوە دروستدەبێت.
-مێخەک
بەیەکێک لە هێورکەرەوە سروشتییەکان بۆ ئازاری ددان دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری سەرمابوون، هەوکردنی جومگە و سەرئێشە دەکات.
-سیر
یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگە و نەخۆشییەکانی سەرمابوون.
-نەعنا
هەوکردنی گەروو و ئازاری سک کەمدەکاتەوە.
-دارچینی
سوڕی خوێن چالاک دەکات و یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارەکانی جەستە دەدات.