پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی کاریگەری لەسەر تەندروستی هەموو بەشەکانی جەستە هەیە بەتایبەتی تەندروستی پێست هەندێک لە خواردنەکان پارێزگاری لە تەندروستی دەکەن و هەندێکیشیان بە پێچەوانەوە.
باشترین خواردنەکان بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی پێست:
-ماسی
ماسیە چەورەکانی وەک سەلەمون، ماکریل و ڕەنجە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی پێست هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمێگا3ن.
-ئاڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە چەوریە تەندروستەکان، سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات.
-گوێز
یەکێکە لەو چەرەساتانەی دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 و سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە.
-بیبەری سوور و زەرد
ڕێژەیەکی زۆر بێتاکارۆتین و ڤیتامین سی تێدایە کە بۆ پێست گرنگن و یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدەن یەکێکە لە ماددە گرنگەکان بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی پێست.