مەترسیەکانی ڕۆیشتن لە ژێر باران

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکی پسپۆڕ تایبەت بە نەخۆشیەکانی قژو پێست ناتالیا یاکۆڤلۆڤا، هۆشداری دا دەربارەی ڕۆیشتن لە ژێر باراندا لە مانگی ئایار.

لە چاوپێکەوتنێکدا ئەو پزیشکە ڕوونی کردەوە، کە رۆیشتن لە ژێر باراندا هیچ پەیوەندیەکی بە رۆمانسیەتەوە نیە، ڕەنگە بشبێتە هۆی ئەوەی هەوکردن لەسەر پێستت دروست ببێت.

یاکۆڤلۆڤا وتی، کاتێک دڵۆپی باران لە هەوادا دێتە خوارەوە، کۆمەڵێک ماددەی زیان بەخش هەڵدەمژێت، ئەمەش تەنها قژت تێک نادات هەروەها ماددەی ترش نیە ماددەیتر نیە، بەڵکو دلۆپەی ئاوە بەڵام بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر کانزای قورسیان تێدایە، دەتوانن ببنە هۆی دروست بوونی نەخۆشی پێست، ئەگەر کەسێک لە ژێر باراندا پیاسە بکات کێشەی پێسی بۆ دروست دەبێت.

کاتێکیش یەکەم نیشانەت لێ دەرکەوت پێویستە، پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکەیت، هەروەها توشبوون بە نەخۆشیەکە نیشانەی جیاواز نیشان دەدات، هەندێک کات ڕەنگە بە چارەسەرێکی ئاسایی چارەسەر بکرێت هەندێک کاتیش ئەکریت قورسبێت چارەسەر کردنی، بەڵام پێویستە بەبێ ڕاوێژی پزیشک دەرمان بەکار نەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا