چۆن بە شێوەیکی تەندروست بە ڕۆژوو دەبیت

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو دەگرن وەک بە جێهێنانی ئەرکێکی دینی، هەروەها بەپێی زانیاری و لێکۆڵینەوەکان ڕۆژوو سودی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەر بێتو بە شێوەیەکی هەڵە سیستمی خواردنت ڕێک بخەیت ڕەنگە زیان بە تەندروسیتی بگەیەنێت.

دەتوانیت بەم ڕێگایانە سیستمی خۆراکیت ڕێک بخەیت لە مانگی ڕەمەزاندا

١-باشتر وایە ئەگەر ویستت شیرینی بخۆیت سەرەتا خورما بخۆیت. چونکە شەکرەکەی سروشتیە.

٢-بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە خواردن و خواردنەوە ئەوەستیت پێویستە شتێکی شل بخۆیت وەک سوب بۆ کردنەوەی گەدەت

٣-بە هێواشی و لەسەر خۆ خواردن بخۆ تاوەکو توشی ئاوسانی گەدەو سک ئێشە نەبیت.

٤-بەهۆی ئەوەی ڕێژەی ئەو خۆراکەی دەیخۆیت کەمی دەکەیتەوە، رەنگە کۆمەڵێک ڤایتامین لە جەستەتدا کەم بێتەوە بۆیە باشترە جۆری خواردنەکان دیاری  بکەیت تاوەکو توشی ئەو حاڵەتە نەبیت.

٥-هەوڵ بدە ئەو میوانە بخۆیت کە ڕیشالی زۆریان تێدایەو بەشێکی زۆریان لە ئاو پێکهاتووە، تاوەکو هەست بە تینوێتی و برسێتی نەکەیت.

٦-گرنگە پارشێو بکەیت، بۆ ئەوەی باری تەندروستیت خراپ نەبێت و توشی سەر ئێشە نەبیت،بەڵام پێویستە خواردنێک نەخۆیت کە نا ئاسودەت بکات

ئەگەر هاتوو دوچاری هەر حاڵەێکی نەخوازراو بوویت پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت، بۆ دەست نیشان کردنی بارودۆخی تەندروستیت تاوەکو ئاگادارت بکاتەوە لە شێوازی خواردنت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا