گەورەترین تابلۆی قوماشی لە جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

وینەکێشی بەڕیتانی ساشا جفری، گەورەترین تابلۆی لەسەر قوماش کێشاوە و ناوی گەشتی مرۆڤی لێناوە، قەبارەکەی زیاترە لە ١٧ هەزار پێ چوارگۆشە.

ساشا جفری لە ئێستادا بە یەکێک لە بەناوبانگترین  وێنەکێشەکانی جیهان دادەنرێت،توانیویەتی لەڕێی تابلۆکەیەوە بە دڵی ٢.٥ ملیار کەس بگات لە جیهاندا، تابلۆکە بە ٧ مانگ تەواوبووە، رۆژانە ٢٠ سەعات کاری تیاکردوە، ١٠٦٥ فڵچەی ڕەسم و ٦٣٠٠ لیتر بۆیەی تیادا بەکارهیناوە.

بە هاوبەشی لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دوبەی بەرهەمهێنراوە، هەروەها ١٠٠ کەسایەتی بەناوبانگەکانی جیهان پاڵپشتییان کردووە، تابلۆکە  بەهەنگاوێکی کۆمەڵایەتی و تەکنیکی و خێرخوازییە لە مێژودا دادەنرێت،لە هۆڵی ئەتلانتس نەخلەی دوبەی وێنەکێشەکە دەستیکردوە بە کێشانی وێنەکە بۆ ماوەی ٢٨ هەفتە لەوێ ماوەتەوە.

لەکاتی هێنانە دەرەوەی تابلۆکەدا کرا بە چەند پارچەیەکەوە، پاشان لە زیادکراوەکاندا ٧٠ پارچەی لێفرۆشراوە، هەموو پارەکانیش کۆدەکرێتەوە بۆ کاری خێرخوازی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا