پۆڵهتیك پرێس:
داهێنەری یەکەم شریتی دەنگیی “لو ئۆتینز” لهتهمهنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بە پێی رۆژنامەی دەیلی مەیل، لو ئۆتینز لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لو داهێنهری كاسێته و مەزەندە دەکرێت لەو کاتەوە تا ئێستا 100 ملیار کاسێت لەسەر ئاستی جیهان فرۆشرابێت.
لە ساڵی 1963 كاسێت داهێندرا و بوە هۆی ئەوەی کە گۆڕانکاریەکی گەورە لە شێوەی گوێگرتنی خەڵک لە موزیک و کتێبە تۆمارکراوەکان دروست بکات.
لە ساڵی 1960 دا “لو ئۆتینز” لە بەشی گەشەپێدانی بەرهەمی فیلیپس کاری کردووە و لەگەڵ هاوکارەکانی خەریکی پەرەپێدانی شریتەکە بووە.