لە کەرکوک ئۆتومبیلێک هاوشێوەی مارسیدس دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە شاری کەرکوک ئۆتومبیلێک بەبەکارهێنانی دار لەسەر شێوەی مارسیدسی ساڵی ١٩٥٣ دروست دەکرێت، هاوڵاتیانیش بە بینینی لە نێوان ئوتومبیلە گرانبەهاکانی سەرشەقام، توشی سەرسوڕمان دەبن.

هاوڵاتیەکی شاری کەرکوک بە ناوی “عةبدولَلآ ئەحمەد”ی تەمەن ٤٤ ساڵ بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، ئەو دۆخەی بە هۆی کۆرۆناوە دروست بوو، مانەوەمان لە ماڵەوە بووە هۆی ئەوەی ئەو ئۆتومبیلە دروست بکەم، کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا بیرم لە دروستکردنی کردبوەوە بەڵام بە هۆی سەرقاڵی و کارکردنەوە کاتی تەواوم نەبوو بۆ دروست کردنی.

ئەحمەد وتیشی، کە پیشەکەی میکانیکیە و زۆری خۆشدەوێت و هاندەرێکی باش بووە، هەروەها سودی هەبووە بۆ ئەو داهێنانەی کە ئێستا کردوویەتی، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئۆتومبیلەکە ڕووکاری دەرەوەی بە جۆری داری جیکس دروست کراوە کە ئەحمەد لە شاری سلێمانیەوە بردویەتی، تەواوی سیستمی سەلامەتی و سەرماو گەرمای بۆ دابین کراوە هیچ کێشەیەکی نیە بۆ بەکارهێنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا