بە وێنە..دیزانی ژوورە نوستنەکانی کەسە بەناوبانگەکان

پۆڵەتیک پرێس

دیزنای کردنی ژووری نوستنی ماستەر کلاسیک مەودایەکی فراوانی هەیە، لەگەڵ بەکارهێنانی قوماشی چنراو و کەل و پەلی گرانبەها، هەرچەندە دیزاینی مۆدێرن لە ئێستادا گرنگی زۆری پێ دەدرێت بەلام زۆرێل لە ئەستێرەکانی هۆڵیود هێشتا گرنگی بە دیزاینە کلاسیکەکان دەدەن و پێیان جوانترە هەر بۆیە بە وێنە ژووری چەند ئەستێرەیەکتان پێشان دەدەین

١-دیزاینی ژووری نوستنی جەستن بیبەر

ماڵی جەستن بیبەر لە تۆلۆکای لۆس ئەنجلس، کاغەزی دیواری لە ژوورە نوستنەکەی بەکارهێناوە، کە هەستی دەستلێدانێکی نەرمی مێینە دەبەخشێت، لەگەڵ دیزاینی خۆر هەڵاتن، بەکارهینانی پێخەفی سپی

٢-دیزاینی ژووری نوستنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

لە شوقەکەی لە مەدرید ژوورێکی وستنی سەرەکی هەیە، کە بە کاغەزی دیواری نەخشدار دیزاین کراوە هەروەها سەرجێگاکەی بە قوماشی پڵنگی دیزاین کراوە، لە کۆتاییەکاشیدا کتێبخانەیەکە هەیە کە بە تەختە دروست کراوە

٣-دیزاینی ژووری نوستنی هونەرمەند بیۆنسێ

لە کۆشکی دووەمی بیۆنسێ و جای زی دا، لە هامبتۆنی ڕۆژهەڵاتی نیویۆرک، ژوورە نوستنە سەرەکیەکەیان بە شێوەیەکی ڕاقی ڕازێنراوەتەوە، لەگەڵ سیسەمێک کە بە خاڵ خاڵ دیزاین کراوە هەروەها دانانی کورەیەکی ئاگر کە بە تەختە دروست کراوە لە بەشی خوارەوە لەگەڵ بەکار هێنانی چەند ئێکسسواراتێک

٤-ژوورە نوستنەکەی کریس جینەر

ژووری نوستنی کریس جینەر دایکی کیم کارداشیان، لە ناوچە کالاباساس هەندێک ڕەنگی شینی لە ژوورەکەیدا بەکار هێناوە، لە کاتێکدا جێگەی خەوەکەی لە ڕەنگێکی تاریک پێک هاتووە، هەروەها بەکار هێنانی چەند کەل و پەلێک تایبەت بەو ژوورە

٥-ژوورە نوستنەکەی داون جۆنسۆن

ژوورە نوستنەکەی ئەکتەری ئەمریکی داون جۆنسۆن. لە ویلایەتی فلۆریدا ڕەنگەکانی ژوورەکەی لە ڕەنگە تاریکەکانی وەک قاوەیی و پرتەقاڵی پێکدێت، بەکار هێنانی ڕەنگی شین لە پەردەو پاڵپشتیەکانیدا دانانی سیسەمێکی گەورەو سەرجێگایەکی جوان بە قوماشێکی گران بەها

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا