بەوێنە..بەناوبانگترین چەرخ و فەلەکەکانی جیهان

ئەم بابەتە 45 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە دیمەنە سەرنج ڕاکێشەکانی وڵاتە گەشتیارییەکانی جیهان، هەبوونی چەرخ و فەلەکە بەرزەکانە لێرەوە بە چوار بە ناوبانگترین چەرخ و فەلەکەکانی جیهانتان ئاشنا دەکەین

یەکەم-های ڕۆلەر

چەرخ و فەلەکی های ڕۆڵەر نزیکە لە هۆتێل LINQ لە لاس ڤێگاس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین چەرخ و فەلەک لە جیهاندا ناسراوە، بەرزیەکەی لە ٥٥ پێ زیاترە، ئەم چەرخ و فەلەکە گەشتێکی ٣٠ خولەکیت پێدەکات کە بەسەر لاس ڤێگاس دا دەڕوانێت، هەروەها لە کاتی گەشتەکەدا بۆت هەیە شوکلاتەو خواردنەوە کهولیەکان بخۆیت و یۆگا بکەیت، بە تایبەتی لە شارێکدا کە نازانێ نوستن چیە لە شەودا هایرۆلەر زیاتر لە ٢٠٠٠ گڵۆپی لید بۆ هەڵدەکرێ و ٢٨ کابینەی هەیە کە ٤٠ کەس دەگرێت

دووەم-سەنگافورا فلایەر

ئەم چەرخە بەناو بانگە بەرزیەکەی زیاترە لە ٥٤٠ پێ، بە گەورەترین چەرخ و فەلەک دادەنرێت لە ئاسیادا، گەشتەکەی ماوەی ٣٠ خولەک دەخایانەێت، کە دەڕوانێت بەسەر دیمەنەکانی دەریای باشوری چین و هەروەها چەند دورگەیەکی مالیزیاو ئەندەنوسیا

سێیەم-نیاگارا سکای ویل

ئەم چەرخ و فەلەکە دەکەوێتە لای تاڤگەکانی نیاگارا لە وڵاتی کەنەدا، بەرزیەکەی نزیکەی ٢٠٠ پێ ئەبێت، دەتوانیت لە کاتی سەرکەوتنی ئەم چەرخ و فەلەکەدا دیمەنی تاڤگەکانی نیاگاراو تاڤگە ئەمریکیەکان و ببینیت

چوارەم-کۆزمۆ کلۆک ٢١

ئەم چەرخ و فەلەکە لە ناوچەی یۆکۆهامای ژاپۆنە، گەشتەکەی ماوەی ١٥ خولەکەو دیمەنی شاخەکانی تۆکیۆ و فۆجی دەبینیت

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک