ئەمازیخیەکان ئاهەنگ بۆ هاتنی ساڵی ٢٩٧١ دەگێرن

پۆڵەتیک پرێس

ئەم هەفتەیە ئەمازیخیەکان ئاهەنگی الناير دەگێڕن، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی تایبەت بە خۆیانەوە، بەپێی ڕۆژمێری گریگۆری ئەمازیخیەکان هەموو ساڵێک ڕۆژی ١٢و١٣ی کانونی دووەم دەبێتە سەری ساڵی ئەوان، بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن و ڕۆژی سێ شەممە دەچنە ساڵی ٢٩٧١ ەوە .

بنچینەی ئاهەنگەکە.

ئەمازیخیەکان لە کاتی ئاهەنگ گێرانی سەری ساڵی نوێیان دا دابەش دەبن بەسەر دوو گروپ دا.

گروپی یەکەمیان، لە مانگی کانونی دووەم دا ئاهەنگ بۆ جوتیارەکان و کشتوکاڵ دەگێرن،بە ساڵی کشتوکاڵی ناوی دەبەن.

گروپی دووەمیان، لە ڕۆژێکی کانونی دووەم دا شای ئەمازیخیەکان سەرکەوتنی بەسەر فیرعەونی میسررەمیسی دووەم دا بەدەست هێناوە لە شەڕی ڕووباری نیل دا لە میسر ٩٥٠ ساڵ پێش زایین.

ئەمازیخیەکان کێن؟

ئەمازیخییەکان هۆزێکن لە باکوری ئەفریقا دەژین، مێژوویان بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرێتی رۆم دەگەرێتەوە، لەو کاتەوە هەتا ئێستا لەوێ ماونەتەوە، بەردەوام بوون لە پاراستن لە زمان و کلتورو ناسنامەی خۆیان کە جیاوازی لەگەڵ عەرەبیدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا