پۆڵەتیک پرێس
زۆرن ئەو هۆتێلانەی لە جیهاندا گەشتیاران و میوانەکانیان سەرسام دەکەن بەهۆی خزمەتگوزارییە ناوازەکانیانەوە، بەڵام هۆتێلێک لە ڤێتنام جیاوازییەکی زۆری دروستکردووەو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی مشتومڕی ناوەتەوە.
لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام هۆتێلێک دروستکراوە کە بەشێک لەو کەلوپەلانەی لە ناویدان رووپۆشی زێڕ کراون و ئەوەش وایکردووە میوانەکانی دووچاری تێڕامانێکی قووڵ بکاتەوە.
ئەو هۆتێلە ناوی (دۆلچی هانوی گۆڵدن لایک)ەو قاوەکانیان لە فنجانی زێڕی گرانبەهادا بۆ میوانەکان پێشکەش دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە حەوزی خۆشۆردنی نێو گەرماوەکەش لە زێڕ دروستکراوەو میوانەکان دەتوانن بەکامی دڵ بەکاریبهێنن.