بەوێنە..شلیکی سپی میوەیەکی دەگمەنە و تەنها لە دوو شاردا گەشەدەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەقەبارە و ڕەنگی تۆپێکی پینگ پۆنگ میوەیەکی دەگمەن تەنها لەنزیکەی 20 باخچە لە دارستانە لێژەکانی ناهۆلپۆتا کە دەکەوێتە چیلی گەشە دەکات، تامێکی شیرینی هەیە و بۆنی وەک ئەنەناس وایە وادەکات بەتەواوی لە شلیکی ئاسایی جیاواز بێت.

Клубника/Земляника : Семена: Белая альпийская земляника White Soul Vesca (  15 шт.) ремонтантная

ماپوچ خەڵکی چیلی بوو، کە یەکەم کەس بوو ئەم شلیکە سپییەی چاند کە بەشێوەی ناوچەی پێی دەڵێن”کیلین” وەک میوەیەک دەخورێت لەگەڵ ئەوەشدا ماپوچ لەکۆندا وەک کشمیش وشکیکردۆتەوە و لەدەرمانەکاندا بەکاریانهێناوە، هەرئەوەندە نییە بەڵکو خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە شلیکی سپییان وەک تەڵەیەک بۆ داگیرکەرانی ئیسپانیا دەچاند، کە زۆر سەرسامبوون بەو میوەیە بەو پلەیەی ئەو جۆرە میوەیەیان گواستەوە بۆ کێڵگەکانی پێرو و کۆڵۆمبیا.

الفراولة البيضاء.. فاكهة نادرة تنمو في مدينتين فقط | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

لەساڵی 1714 سیخوڕێکی فەڕەنسی بەناوی ئەمێدی فراس فریسەر پێنج شلیکی سپی گواستەوە بۆ ئەوروپا، دوای سێ دەیە لەبەڕیتانیا جوتیارەکان لەگەڵ تۆوی شلیکی ڤێرجینیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باکوور چاندیان بۆ دروستکردنی باخچەیەکەی نوێی شلیک کەئێستا بووە بە شلیکی سپی، ئەمڕۆ شلیکی سپی تەنها لە شارۆچکەکانی چیلی لە کۆنتۆلمۆ و پورین دەدۆزرێتەوە، نرخی هەر کیلۆیەک لێی 25 دۆلاری ئەمریکیە، تەنانەت لەم دوو شارەشەدا تەنها لەماوەیەکی زۆر کورتدا کە پێنج هەفتەیە لەنێوان کانوونی یەکەم و کانوونی دووەم دەتوانرێت شلیکی سپی دەستبکەوێت و بکڕێت، بەڵام بەهۆی پەرۆشیان بۆی لەوەرزی دروێنەدا کۆنتۆلمۆ و پورین ڤیستتیڤاڵی خۆراکییە درێژەپێدراوەکان دەکەن و شلیکی سپیش بەشێوازی جیاواز لەوێ دادەنرێت.

الأناريز - ويكيبيديا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا