خامنەیی پەیامێک ئاراستەی گەنجانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامێکی ئاراستەی گەنجانی عێراق کرد و رایگەیاند، داهاتوویەکی رۆشن چاوەڕیتانە.

لەوبارەیەوە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، “خامنەیی قایل بووە بە ئازادکردنی بەشێک لە زیندانییانی عێراقی لە وڵاتەکەی”.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی نیمچەفەرمی “فارس”ی ئێران رایگەیاند، دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ زیندانیانی ئێرانی لە زیندانەکانی عێراق دۆسیەیەکی گرنگە و لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدایە.

لەمیانی دانوستانەکانی ئەم دواییانەی نێوان عێراق و ئێران، بڕیاردرا بە دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ژمارەیەک لە زیندانیانی ئێرانی لە زیندانەکانی عێراق و ناردنەوەی بەشێک لە زیندانییەکانی دیکەش بۆ وڵاتەکەیان تا ماوەی حوکمەکەیان لە زیندانەکانی ئێراندا تەواوبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا