تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان لێبڕینی موچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت

پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تاكاتی ئامادەكردن و دەرچونی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “لێبڕینی موچەی فەرمانبەران هیچ پەیوەندییەكی بەیاسای چاكسازییەوە نیە و پشتی بەهیچ یاسایەك نەبەستووە لەبەر ئەوەنایاساییە”.

وتیشی:”حكومەتی هەرێمی كورستان سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستانە بۆ ساڵی 2021و تائێستاش وەزارەتی دارایی و پلاندانان نەگەشتونەتە ڕێككەوتن لەسەر میكانیزمەكانی ناو پڕۆژه‌كە، بەتایبەت لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بەڵام تا ئامادەكردنی ڕەشنوسی پرۆژە یاساكە، ناردنی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و دەرچونی یاسای بودجە لەپەرلەمانی كوردستان، لێبڕین لەموچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم چاوەڕێی ئەنجامی رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا تا پڕۆژەكەی ئامادە بكات، بەڵام ئەگەر بەغداو هەرێم نەگەیشتنە ڕێككەوتن و بەشی هەرێم لەبودجەی عێراق دیاری نەكرا، ئەوكاتە لەسەر داهاتی ناوخۆ پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان ئامادەدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا