بەرەیەکی نوێی سیاسی بەسەرکردایەتی ئەیاد عەلاوی پێکدەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی سێشەممە، بەمەبەستی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەرەی نیشتیمانی مەدەنی بەسەرکردایەتی ئەیاد عەلاوی پێکهێنرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەم بەرە نوێیە کەسایەتی سیاسی و نەتەوەیی، پیرانی خێڵ و خۆپیشاندەران و چالاکوانانی سیاسی لەخۆدەگرێت.

ئەوەش هاتووە، لیژنەی ئامادەکاری لەدوای بەڕێوەچوونی کۆمەڵێک کۆبوونەوە ئەیاد عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی وەک سەرکردەی بەرەکە هەڵبژارد.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لەئێستاشدا بەشێکی زۆر لەو پارت و هاوپەیمانێتییانەی دەیانەوێت بەشداربن ناوی خۆیان لەهەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا