سەدرییەكان پارتیان بێهیواكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی رەوتی سەدر باس لەوەدەكات، لە ماوەی داهاتوودا رەوتەكەیان لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی عێراق هاوپەیمانی دەبەستێت بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، نزیكترین هێزیش هاوپەیمانی لەگەڵیاندا ببەستن، حزبی تەقەدومی محەمەد حەلبوسییە.

عوسام حسێن ئەندامی رەوتی سەدر بە میدیاكانی راگەیاند: لەگەڵ هێز و لایەنە براوەكانی پەرلەمان نزیكین، دوای تەواو بوونی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستدەكەین بە دروستكردنی هاوپەیمانی سیاسی بە ئامانجی پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

ئەو ئەندامەی رەوتی سەدر ئاماژە بەوەدەكات نزیكترین هاوپەیمانی لێیانەوە بریتیە لە حزبی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی.

چەند مانگێك بەرلە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، پارتی و رەوتی سەدر چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە لە هەرێمی كوردستان و لە بەغدا ، باسلەوەدەكرا كە هەردوولایان پێكەوە دوای هەڵبژاردن هاوپەیمانی دەبەستن، بەپێی لێدوانی ئەو ئەندامەی رەوتی سەدربێت، پارتی لە دەرەوەی بازنەی ئەو لایەنانەیە كە هاوپەیمانیی لەگەڵ دەبەستن.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رەوتی سەدر 73 كورسی بەدەستهێناوە و پلەی یەكەمی لە ریزبەندی حیزب و هاوپەیمانێتییەكان بەدەستهێناوە. لەلایەكی دیكەشەوە دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتیی نووری مالیكی 37 كورسی بەدەستهێناوە و ململانێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكوەزیران دەكات.

ساڵی 2010 لیستی عێراقییە كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتیی دەكرد، توانیی 93 كورسی بەدەستبهێنێت و براوەی یەكەم بێت، بەڵام دواتر نەیتوانی پۆستی سەرۆكوەزیران دیاریبكات، رەوتی سەدر نایەوێت هەمان سیناریۆی ساڵی 2010 دووبارە ببێتەوە سازش لەسەر بەدەستهێنانی زۆرینەی كورسییەكان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا