عێراق یەكێكە لەوڵاتانەی زۆرترین قەرزی كردووە

پۆڵەتیك پرێس:

گۆڤاری فۆربیس ڕیزبەندییەكی نوێی 10 وڵاتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقای بڵاوكردەوە، كە زۆرترین قەرزیان لە لایەن دامەزراوەی بانكی جیهانییەوە بۆ ئەمساڵ وەرگرتووە.

بەپێی لیستەكە، میسر بە 23.4 ملیار دۆلار لەبانكی نێودەوڵەتی‌و بانكەكانی(IBRD) و (IDA)ی سەر بەبانكی نێودەوڵەتی لەپلەی یەكەمدایە.

لەپلەی دووەمیشدا وڵاتی مەغریب دێت، كە 19.3 ملیار دۆلار قەرزارەو دوای ئەویش تونس بە 10.8 ملیار دۆلارو دواتریش ئەردەن دێت بە 7.5 ملیار دۆلار قەرزو لەپاشان جەزائیر دێت بە 5.8 ملیار دۆلار.

پلەی شەشەمیش بۆ عێراق بووە بە 5.6 ملیار قەرز بۆ ئەمساڵ‌و لەدوای عێراقیش وڵاتانی لوبنان بە 2.9 ملیار د‌ولارو سودان بە 1.5 ملیار د‌ولار و سوریا بە 628.3 ملیۆن دۆلارو پاشانیش عەمان دێت بە 157 ملیۆن دۆلار.

لەلیستەكە باس لەوەش كراوە، كۆی گشتی قەرزاری ئەو وڵاتانە دەگاتە 77.6 ملیار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا