بافڵ جەلال تاڵەبانی: عەلی قازی یەكێك بوو لە كەسایەتییە نیشتمانپەروەرەكان و هەڵوێستێكی كوردپەروەرانەی هەبوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی کوڕەکەی پێشەوا قازی محەمەد بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، عەلی قازی یەكێك بوو لە كەسایەتییە نیشتمانپەروەرەكان و لە رووداوە سیاسییەكاندا هەڵوێستێكی نەتەوەییانە و كوردپەروەرانەی هەبوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “پرسەو ھاوخەمی خۆمان بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراوی كورد عەلی قازی، كوڕی پێشەوا قازی محەمەد رادەگەیەنین”.

وتیشی، “عەلی قازی یەكێك بوو لە كەسایەتییە نیشتمانپەروەرەكان و لە رووداوە سیاسییەكاندا هەڵوێستێكی نەتەوەییانە و كوردپەروەرانەی هەبوو. هەمیشە لەبەرەی گەل و لەخەمی خەڵكدا بووە. ئەمە جگەلەوەی كوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆكی كۆماری كوردستان بوو، كە مێژوویەكی پڕ لە شانازی و سەروەری بۆ جێهێشتین وەك یەكێك لە پێشەواكانی گەلی كورد بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بۆ ئەم خەمە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و خانەوادەی سەربەرز و تێكۆشەری عەلی قازی دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی پرسەكەتان دەزانین، لەخوای گەورە داواكارین رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا