پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە هۆشداریدا لە راستەوخۆ بەكارهێنانی هەوای فێنككەرەوەی ئۆتۆمبێل لە كاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە چەند رێنماییەكی دەركردووە بۆ شۆفێران و تیایدا هاتووە، لەكاتی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمادا ساردكەرەوەی ناو ئۆتۆمبێل بەكاردەهێنرێت، بەڵام پێش بەكارهێنانی ساردكەرەوەی ناو ئۆتۆمبێل ئەوا پێویستە چەند زانیارییەك هەیە بیزانن بۆئەوەی توشی كێشەی تەندروستی نەبن.
ئەوەشهاتووە، دوای داگیرساندنی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل پێویستە جامی ئۆتۆمبێلەكەت بكەیتەوە بۆئەوەی هەموو ئەو هەوایەی یەكەمجار لەهەوای ساردكەرەكەوە دێتە دەرەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكەت پەنگ نەخواتەوەو بچێتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت.
روونیشیكردووەتەوە، هەڵمژینی ئەو هەوایەی یەكەمجار لەفێنككەرەوەی هەوای ناو ئۆتۆمبێلەكەوە دێتە دەرەوە هۆكار دەبێت بۆ توشبون بەنەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە.