شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: زۆر زۆر دڵخۆشم بە ئەم هەڵبژاردنە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، “زۆر زۆر دڵخۆشم بە ئەم هەڵبژاردنە و وتیشی: هیوادارم هەمووان رووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە شاری سلێمانی وەک یەکەم دەنگدەر بەشداری لە پڕۆسەی دەنگداندا کرد و دەنگیدا.

دواتر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، “هیوادارم هەمووان رووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2021، دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تا کاتژمێر 6:00ی ئێوارە دەنگدان بەردەوامی دەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک