گاردیان: ئاسەواری کۆکاین لە بارەگاکانی جۆنسۆن و ترەس دۆزراوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، لە بارگەی هەردوو سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن و لیز ترەس ئاسەاری کۆکاین دۆزراوەتەوە.

لە ڕۆژنامەکەدا ئەوە هاتووە، لە هاوینی ڕابردوودا چەند ڕۆژێك پێش ئەوەی لیز ترەس وەک سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرێت، دوو جار ئاسەواری کۆکایینی لێبەجێماوە.

هەر بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، لە زاری چەند سەرچاوەیەک کە لە بارەگای فەرمی بۆریس جۆنسۆن لە داونینگ ستریت کاریان کردووە، تێبینی پاشماوەی کۆکایینیان کردووە لە بارەگاکەی کە دەکەوتە ناوەڕاستی لەندەنی پایتەختی بەریتانیاوە.

لایخۆیەوە وتەبێژی لیز ترەس بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاند، ئەم زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە ووتەبێژی بۆریس جۆنسۆنیش وتی، سەرم سوڕماوە بەم تۆمەتە.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕۆژنامەی گاردیان هیچ بەڵگەیەکی نەخستووەتەڕوو کە ئەم تۆمەتانە یەکلابکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا