هەرێم كەمال ئاغا: عێراق پێویستی بە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هیچ پەرلەمانتارێكی كورد واژۆی نەكردووە بۆ كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان.

ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق لە دوای بۆردوومانەكەی ئەمریكا لە بەغدا و كوژرانی بەرپرسێكی باڵای حەشدی شەعبی دەستیان بە كۆكردنەوەی واژۆ كردووە بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی بكات و بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بدات لە عێراق.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: رۆژی سێشەممە كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كاری داهاتووی پەرلەمان، كاری لەپێشینەی پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانە و بەبێ سەرۆك هیچ پڕۆژەیاسایەك تێناپەڕێت، پێویستە لایەنە سوننەكان هەوڵەكانیان چڕكەنەوە بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان.

هەرێم كەمال ئاغا ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەكو ئێستا 53 واژۆ بۆ دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق كۆكراوەتەوە و پێشتریش چەند هەوڵێكی لەو جۆرە هەبووە و ئەمە یەكەم هەوڵ نییە لەوبارەیەوە، هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر داوای حكومەتی فیدراڵی لە عێراق ماونەتەوە، هیچ پەرلەمانتارێكی كورد واژۆی لەسەر یاداشتەكە نەكردووە بۆ كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق.

هەرێم كەمال ئاغا، پێیوایە عێراق پێویستی بە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان هەیە و تاوەكو ئێستا چەندین هۆكار بۆ پێشێلكردنی سەروەریی عێراق هەیە و چەندین مەترسی لەسەر عێراق هەیە، نابێت عێراق بچێتە نێو كێشمەكێشی ناوچەیی و بەتایبەت ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، پێویستە بابەتی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمان بەپێی خشتەیەك و بە رێككەوتنی سیاسی بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا