عێراق دەیان پێگەی ئەلیكترۆنی دادەخات

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق داخستنی دەیان “وێب سایت”ی راگەیاند، بەبێ‌ ئەوەی ناوی سایتەكان ئاشكرابكات.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەو سایتانە لەپێگەكانی ئینتەرنێت، سروشتی “هاندان”یان هەبووە بۆ توندوتیژی، بۆیە رێكاری داخستیان لەبەرانبەر گیراوەتە بەر.

سەعد مەعن بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان‌و زانیاری لەوەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، بۆ ئەو پێگانەی دەبنە هاندان بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی.

سەعد مەعن راشیگەیاندووە، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی ئەلیكترۆنی دەیان سایت‌و پێگەی ئەلیكترۆنی داخراون‌و رێكارەكانیش بۆ سزادانی ئەو كەسانە دەستپێكراوە، كە لەپشت دروستكردنی ئەو سایتانەن.

لەمانگی نیسان وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق ڕایگەیاند، پلانیان داناوە بۆ ئەوەی ئەو ماڵپەڕانە دابخات دەبنە هۆی توندوتیژی‌و تۆقاندن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا