فەرمانبەرانی گرێبەست داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی حكومەت دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێم داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم دەكەن و داوادەكەن بكرێنە هەمیشەیی.

ئەو فەرمانبەرانە لە راگەیەنراوێكدا باس لەوە دەكەن، نزیكەی شەش ساڵە بە موچەیەكی كەمەوە ئەركی قورس جێبەجێ دەكەن، بەڵام هێشتا نەكراونەتە هەمیشە.

ئەوەش دەخەنەڕوو، حكومەتی هەرێم چەندینجار بەڵێنی بە هەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەستی داوە، بەڵام تائێستا جێبەجێ نەكراوە، هاوكات لە سیستمی پاشەكەوتی موچە ئەوان زەرەرمەندی یەكەم بوون و بە نیو مووچەوە كە بۆ زۆربەیان تەنیا 200 هەزارێك بووە لە مانگێكدا دەوامی تەواویان كردووە و لە ئەرك دانەبڕاون.

دەشڵێن، “سەرەڕای ئەو ستەمە زۆرەی لە فەرمانبەرانی گرێبەست كراوە لە ئێستادا بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەی تایبەتەوە دەستمانكەوتووە دەنگۆی ئەوە هەیە لە رەشنووسی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، پلەی وەزیفی و بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاماژەی پێناكرێت و بێبەش دەكرێین لە پلانی حكومەت بۆ بودجەی ئەمساڵ”.

داواشدەكەن لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021ی هەرێمی كوردستان و بەر لە ڕەوانەكردنی بۆ پەرلەمان بەهەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست لە بڕگەیەكدا جێگە بكرێتەوەو سەرجەم فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمان پشتیوانیان بكەن، هاوكات داواش دەكەن تا ئەو كاتەی دەكرێنە هەمیشەیی لێبڕینی موچە ئەوان نەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا