ئامێرێکی ئەنتیکی تەمەن ٤٥ساڵ نرخی نزیکەی ٢ ملیۆن دۆلارە

پۆڵەتیک پرێس

لە ساڵی ١٩٧٦ کۆمپیوتەرێکی ئەپڵ لە لایەن دامەزرێنەری ئەپڵ ستیڤ جۆبز و ستیڤ ۆزنیاک دروستکراوە، کە بەیەکەم کۆمپیوتەری ئەپڵ دادەنرێت لەو شەش کۆمپیوتەرەی لەو کاتەدا دروست کراوە، لە ئێستادا وەک و کەل و پەلی ئەنتیک دانراوە بۆ فرۆشتن

کۆمپیوتەرەکە ڕووکاری دەرەوەی لە ئاسنی خام دروست کراوە، تاکە ئامێرە کە لە کەرتی تایبەت دانرابێت، بۆۆ فرۆشتن چونکە ٥ کۆمپیوتەرەکەی دیکە لە مۆزەخانەدا دانراون

ئەم کۆمپیوتەرە بە دەست دیزاین کراوە، ستیڤ جۆبز لە گەراجەکەی ماڵی خۆیانا، لە کالیفۆرنیا دەستی بە دروست کردنی کردووە خاوەنی کۆمپیوتەرەکە خانمێکە بە ناوی کریشنا بلەیک، لە ئەمرکا دەژی و لە ساڵی ١٩٧٨ەوە ئەم کۆمپیتەرەی پاراستووە.

بلەیک وتی لە ئێستادا ئامادەیە کۆمپیوتەرەکە بفرۆشێت، بە نرخی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار ، لە ئێستادا لە ناو کۆگایەکدا هەڵمگرتووە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا