پۆڵەتیک پرێس
لەشاری دوبەی یەکەمین کافێی تایبەت بە سەگ کرایەوە، کە خزمەتگوزاری تایبەت بە سەگ پێشکەش دەکەن.
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە سەگەکان پیشان دەدات کە چێژ لە خزمەتگوزارییەکان و ئەو خواردن و خواردنەوە تایبەتانەی بۆیان ئامادەکراوە وەردەگرن.
کافێ تایبەتەکە ناوی Happy Bark Day لێنراوە، سەگەکان لەوێ خزمەتی تایبەتیان پێشکەش دەکرێت، هەروەها خواردن، خواردنەوە و کێكیان بە تامە جیاوازەکان بۆ ئامادەکراوە، لە کافێکە ئاهەنگی تایبەت بە سەگەکان دەگێڕێت و میوان ئامادەدەبێت، سەگی بلانکا یەکەمین ڕۆژی لەدایکبوونی لە 30 مانگی ئایار لەگەڵ هاورێ سەگەکانی دیکەی لە کافێکە ئەنجامدا.