پۆڵەتیک پرێس
دانانی گوڵ و بۆ ڕازاندنەوە و دیزاین کردنی بەشە جیاوازەکانی ماڵ جوانییەکی تایبەت دەبەخشێت بەتایبەت گوڵی سروشتی، بەڵام نابێت لەهەموو شوێنێک دابنرێت پێویستە لەگەڵ شوێن و کەلوپەلەکاندا بگونجێت.
چەند بیرۆکەیەک بۆ دیزاینکردن و دانانی گوڵ لە بەشە جیاوازەکانی ماڵ:
-ڕاڕەوی چونەژورەوەی ماڵ
لە ڕاڕەوی چونەژورەوە گوڵێ لاسک درێژ گونجاوە، چەپکە گوڵەکە لەلای ڕاست یان چەپی ئاوێنە، یان لەسەر زەویش دەتوانرێت دابنرێت، هەروەها دەتوانرێت سندوقی دەستکردی دار گوڵی تێبکرێت و دابنرێت.
-لە هۆڵدا
لەناو هۆڵیشدا گوڵی لاسک درێژ گونجاوە، لەسەر مێزی ناوەڕاست یان لە سوچەکاندا دەتوانرێت دیزاین بکرێت بەپێی کەلوپەل و فەرشی ماڵەکە.
-لەژووری دانیشتن
دەتوانرێت گوڵی سروشتی لەناو شوشەیەکی ڕووندا بەکاربهێنرێت، بەتایبەتی لەسەر مێزی تایبەت بە شوێنەکە.
-لەژووری نوستن
لەژووری نوستندا دەتوانرێت گوڵی دەستکرد بەکاربهێنرێت لەگەڵ دانانی هەندێک گەڵای سەوز.
-لە چێشتخانەدا
گوڵ یان گەڵای سەوزی بچووک دەتوانرێت لە چێشتخانەکاندا لەسەر مێزی نانخواردن یان دیواری لای قاپشۆر بەکاربهێنرێت.
-لە دەستشۆر
گوڵی دەستکرد بەکاربهێنرێت باشترە چونکە لای دەستشۆر شوێنێکی شێدارە، دەتوانرێت لە شوشە یان دار یان پلاستیکدا دابنرێت لەلای ڕاست یان چەپی ئاوێنەکەدا.