پۆڵەتیک پرێس
پێشکەشکردنی خواردنێکی بەتام بە میوانەکەت، لە ڕووی دەرونیەوە ئاسودەیەکی زۆرت پێ دەبەخشێت، یەکێک لەو خواردنانەی کە دەتوانیت پێشکەش بە میوانەکانتی بکەیت ئامادەکردنی مرێشکیکی بەتامە بە شێوازێکی نوێ و جیاوازز
کەرەستەکانی دروست کردن بریتین لە
١-چوار ڕانی مریشك بە ئێسکەوە
٢-خوێ
٣-بیبەری ڕەش
٤-کەوچکێک کەرە
٥-٨ پەتاتەی بچوک بە شێوەی چوارگۆشە قاش بکە
٦-لیمۆیەکی بچوک پارچە پارچە بکە
٧-٤ سیر
٨- کەوچکێکی بچوک بیبەری سور
٩-کەمێک مەعدەنوس
١٠-جەرجیر
چۆنیەتی ئامادەکردنی
خوێ و بیبەری ڕەش بدە لە مریشکەکە دواتر پارچە کەرەکە یاخود کەمێک زەیت لە ناو تاوەیەک دابنێ، مرێشکەکەی تێبکە ٥ بۆ ٦ خولەک تا دەزانی ڕەنگەکەی قاوەیی بووە دواتر کەمێک ئاگرەکەی بۆ کەم بکەرەوە، مریشکەکە بخەرە ناوەڕاستی تاوەکە، دواتر پەتاتەکان لەگەڵ سیرو لیمۆ لەدەوری دابنێ و کوپێک ئاو نیو کەچکی چا بیبەری سورو خوێ بکە بەسەریداو بەجێی بهێلە بۆ ماوەی ١٠ خولەک، دواتر جەرجیر و مەعدەنوسەکە وەک سوسێک ئامادەکە بکە بۆ کردنی بەسەر پارچەکانی مریشکەکەدا دەتوانیت سود لە بەکارهێنانی خەڵاتە وەربگریت .