پیاوێک لە شوێنێکی چاوەڕواننەکراوی ماڵەکەی مار دەیگەزێت

پۆڵەتیک پرێس

هەموو کەسێک کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستێت دەیەوێت ڕۆژێکی خۆش بەڕێبکات، گەشبینە بەوەی ژیان جوانە، بەڵام پیاوێکی بەتەمەنی نەمساوی دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستێت و لە توالێت دادەنیشێت مار دەیگەزێت، ڕۆژەکەی دەبێتە کابوس.

مارە زەبەلاحەکە، بە بۆریەکانی ناو ماڵەکەیدا ڕۆیشتووە کاتێک پیاوەکە لەسەر توالێت دادەنیشێت دەیگەزێت.

بەپێی وتەکانی پۆلیسی هەرێمی ئیستریا، پیاوەکە تەمەنی ٦٥ ساڵە لە شاری گراتس دادەنیشێت، ئەو مارەی بینویەتی درێژیەکەی ١مەتر و ٦ سانتیم بووە، لە کاتژمێر ٦ی بەیانیدا توشی ئەو حاڵەتە بووە.

هەروەها پۆلیس ئاماژەیان بەوەشدا، مارەکە ژەهراوی نەبووە، مارەکە ئاسیایی بووە، هی یەکێک لە دراوسێکانی پیاوەکە بووە بە ناو بۆریەکاندا ڕۆیشتۆتە توالێتەکەی ئەو.

پسپۆڕانی بواری خشۆک و خزمەتگوزاری فریاکەوتن، پیاوەکەیان برد بۆ چارەسەرو مارەکەیان گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی.

دراوسێی پیاوە بەتەمەنەکە، گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵە خاوەنی ١١ مار بووە، هەموویان خنکاون بەڵام ژەهراوی نەبوون، سکاڵای لە دژ تۆمار کرا بە هۆی ئەوەی زیانی بە خەڵک گەیاندووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا