پەرلەمانی عێراق لێبڕینی موچەی فەرمانبەران هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ژمارەیەك بڕگەی بودجەدا كە گرنگترینیان بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و كەمكردنەوەی كورتهێنانی بودجە لە 76 ترلیۆن دینارەوە بۆ 25 ترلیۆن دینار.

لە راگەیەندراوێكدا هەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەكەیان لە كۆبونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا دەنگیان لەسەر ژمارەیەك بڕگەی نێو پڕۆژە یاسای بودجە داوە، لەوانەش كەمكردنەوەی بودجەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و كەمكردنەوەی كورتهێنانی بودجە و هەڵوەشاندنەوەی بڕگەكانی فرۆشتنی موڵكی دەوڵەت.

چەند خاڵێكی دیكەی ناو پرۆژە یاسای بودجە كە گۆڕانكاری تێدا كراوە وەكو تەرخانكردنی پارەی تەواوی جوتیاران و تەرخانكردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هاوردەی پەین و دەرمان و تۆو بۆیان، پاڵپشتیكردنی سیستمی لامەركەزی لە پارێزگاكان، زیادكردنی 339 ملیار دینار بۆ كڕینی دەرمان، تەرخانكردنی ١٩٩ ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی هەزار قوتابخانە، زیاكردنی پارەی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكان لە 500 ملیارەوە بۆ ترلێونێك دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا