نیشانەكانی نەخۆشی دەروونی

پۆڵەتیك پرێس
نەخۆشیە دەروونیەكان كێشەیەكە لە بیركردنەوە،هەست یان هەڵسوكەوتی كەسەكان،ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانە و هەستكردن بە بێزاری لە شوێنی كاركردن و ماڵەوەش، زۆربەی نەخۆشیە دەروونیەكان چارەسەریان هەیە،بەڵام لە كەسەكاندا جیاوازە.

هۆكارەكانی نەخۆشی دەروونی، گۆڕانكارییە كیمیایەكان و ناهاوسەنگی مێشك یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكان،لێكۆڵەرەوان ماوەیەكی زۆرە ئاماژە بەوە دەدەن بۆماوەیش هۆكارێكە بۆ توشبوون، ڕووداوەكانی ژیانی مرۆڤیش كاریگەری لەسەر مێشك هەیە.

نەخۆشیە دەروونیە ترسناكەكان كاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت، ئەمەش لەگەڵ ژیانی كۆمەڵایەتی و ئیش و خوێندنی كەسەكە تێكەڵ دەبێت،چەند نیشانەیەكی نەخۆشیەكە دەخەینەڕوو لەوانەش:

ترس یان دڵەڕاوكێیەكی زۆر،گۆڕانكاری زۆری باری دەروونی واتە خەفەتێكی زۆر یان پێكەنین بێ‌ هۆكار یان بیركردنەوە لە خۆكوشتن،نەبوونی هێز بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كێشەكان كە لەناو مێشكدان،گۆڕانكاری خەوتن و خواردن، واتە خەوتنی زۆر و نەخواردن یان بە پێچەوانەوە یان لەدەستدانی كێش بە شێوەیەكی زۆر و خێرا،دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی.

هەبوونی یەكێك یان دووان لەم نیشانانە هۆكار نییە بە توشبوون،بەڵام لە كاتی بوونی كۆمەڵێكی زۆر و ڕێگرتن لە ئەنجامدانی كارەكانی ڕۆژانە پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا