سوودە تەندروستیەکانی کولەکە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ئۆکرانی بواری خۆراک دەڵێت: کولەکە دەوڵەمەند نییە بە ڤیتامین و کانزاکان، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ ڕیخۆڵە هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەندین نەخۆشی کەم دەکاتەوە.

کولەکە یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سوودێکی زۆری هەیە و دەوڵەمەندە بە کارۆتینات و لۆتین و زیاکسانین، 100 گرام کولەکە ڕۆژانە % 35.4ی پێداویستییەکانی لەش دابین دەکات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو و بینین هەیە، کولەکە چەندین ترشی سوودبەخش و ڕیشاڵەکانی تێدایە.

کولەکە زۆر پێویستە بۆ ئەو کەسانەی جوڵەیان کەمە، چونکە ڕیشاڵەکانی ناوی کاریگەرییەکی ئەرێنیان لەسەر لەناوبردنی بەکتریای زیان بەخشی گەدە هەیە و بەکتریا سوودبەخشەکانیش چالاک دەکات، ئەگەری گیرانی بۆرییە خوێنەکانی دڵیش کەم دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا