بەم ڕێگا سروشتیانە چارەسەری ئاوسانی سک بکە

پۆڵەتیک پرێس

ئاوسانی سک یەکێکە لە کێشە زۆر باوەکانی کرداری هەرس، بەهۆی چەندین هۆکارە ڕوودەدات وەک کۆبوونەوەی غازات، گۆڕانی هۆرمۆنەکان یان بەکارهێنانی هەندێک دەرمان.

بەپێی ماڵپەڕی”Health” دەتوانرێت بەم ڕێگا سروشتیانە چارەسەری ئاوسانی سک بکرێت:

-ئەنجامدانی وەرزشی ئاسان وەک ڕۆیشتن یان ئەنجامدانی یۆگا یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدەن لە غازاتی زیادە ڕزگاریان بێت.

-گۆڕینی خواردنەوە گازییەکان بە ئاو یان شەربەتی سروشتی میوەکان، چونکە خواردنەوە گازییەکان دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیان تێدایە و دەبنە هۆی ئاوسانی سک.

-خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە برۆبیۆتیک وەک ماست یارمەتی تەندروستی گەدە دەدات و چارەسەری ئاوسانی سک دەکات.

-خواردنی ژەمە ڕووەکیەکان کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، چونکە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان و کەمکردنەوەی ئاوسانی سک هەیە.

-دوورکەوتنەوە لە خواردنە سووێرەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا