ئایا فرمێسکەکان ئاماژە بۆ نەخۆشیە مەترسیدارەکان دەکەن؟

پۆڵەتیک پرێس

تاتیانا رۆمانینکۆ پزیشکی پسپۆڕ لەبواری نەخۆشییەکانی دڵ ڕایگەیاند فرمێسکی بەردەوام و زۆر ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەکانی سیستمی دەماری و غودەی دەڕەقی.

پسپۆڕەکە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکرد بەشێوەیەکی گشتی فرمێسک ئاساییە و ڕێگایەکە بۆ پاراستن و شێدارکردنەوەی چاوی مرۆڤ، ڕوونیکردەوە “غودە فرمێسکییەکان لەسەر چاون و بەردەوام ڕێژەیەک لە فرمێسک بەرهەمدەهێنن کە لە کیسی فرمێسکدا کۆدەبنەوە، بەڵام لەهەندێک دۆخی تایبەت و نەخۆشیدا ڕێژەی فرمێسکەکە زیاتر دەبێت”، ئەوەش بەهۆی نەخۆشییەکانی سیستمی دەماری، سترێس، ماندووبوون و نەخۆشییەوە ڕوودەدات کە دانیشتوانی شارە گەورەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن.

لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی ببنە هۆی زیاتر دەردانی فرمێسک، چونکە کاتێک هۆرمۆنەکانی غودەی دەڕەقی زیاددەبێت ئەوا هەموو سیستمەکانی جەستە چالاک دەکات، بۆیە پێویستە ئەگەر فرمێسک لەڕێژەی ئاسایی زیاتربوو هەروەها بەهۆی هۆکارێکی دیاریکراوەوە نەبوو سەردانی پزیشک بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا