ئەو خواردنانەی دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕوخسار

پۆڵەتیک پرێس

مارینا چیستۆڤا پزیشکی شارەزا لە بواری جوانکاری لە ڕوسیا، ئاشکرا کرد پێویستە لە هەندێک خواردن دوور بکەوینەوە تاوەکو لە هەوکردنی پێست ڕزگارمان بێت.

پزیشکەکە ئاماژە بەوە دەدات، پێویستە لە خواردنەکانی وەک(نان و ئیشی هەویر، شامپانیا و شەراب)ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە، هەروەها خواردنی ئامادە کراو ئەو خواردنانەی لە قوتودان دوور بکەویتەوە، پێویستە خواردنەکان بە شێوەیەکی سروشتی بخۆیت.

هەروەها وتیشی باشترە لە نیوەی دووەمی ڕۆژدا ئیتر میوە نەخۆین، چونکە بەکتریای ناو ڕیخۆڵە لە ئێواراندا چالاکتر دەبێت و زیاتر لەگەڵ شەکردا کارلێک دەکات، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە بە تەواوی لە خوارنی میوە دووربکەویتەوە، دەتوانیت سێوێک یان پرتەقاڵێک یاخود هێشویەک ترێ بخۆیت.

ڕوونیشی کردەوە، زیادبوونی بەکتریای ناو ڕیخۆڵە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕووخسار، چونکە وا دەکات بە خێرایی ژەهر بە خوێن بگات، ئەمەش نەک تەنها هەوکردن و زیپکە، بەڵکو نەخۆشی پێست و هەستیاری و ئەکزیماش دروست دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا