پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی زراو کاریگەری لاوەکی زۆر لەسەر جەستە دروستدەکات، هەندێکجار لەوانەیە بەهۆی بەردی زراوەوە دروستبێت و چەندین نیشانەی سەرەکی هەیە.
نیشانەکانی هەوکردنی زراو:
-تا
-ئازار و ئاوسانی سک بەشێوەیەکی بەردەوام
-ئازاری بەشی سەرەوەی ڕاستی سک
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
-ئارەقکردن
-لەگەڵ قورسبوونی دۆخەکە لەرز و تا یەکێک دەبێت لە نیشانە سەرەکیەکان
ئەم نیشانانە لەدوای ژەمەخواردنەکان بەتایبەتی ئەو ژەمانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە زیاتر دەردەکەون، لەوکاتەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی دۆخەکە و چارەسەرکردنی، چەندین هۆکاریش بۆ توشبوون بە هەوکردنی زراو هەیە وەک:
-نەخۆشی شەکرە
-بەڕۆژوبوون بۆماوەیەکی درێژ
-بێهێزی بەرگری جەستە
-هەوکردنی بۆریەخوێنەکان
-لەدەستدانی کێش لەکاتێکی کەمدا
-قەڵەوی