پۆڵەتیک پرێس
سێوی سەوز سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سێوی سەزو:
-ڕێژەیەکی کەم چەوری تێدایە، سوڕی خوێن چالاک دەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک دەکات.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانە بەتایبەتی کالیسیۆم، ڕۆاژنە خواردنی سێوی سەوز یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ددانەکان دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و سی پارێزگاری لە خانەکان دەکات و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست کەمدەکاتەوە، هەروەها سووێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە.
-سێوی سەزو ڕۆلێگی گرنگی لە درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریدا هەیە، پێویستیەکانی پێست دابین دەکات و چارەسەری ڕەشی و پەڵەی پێست دەکات.