تێکەڵەی لیمۆ و زیرە بۆ سووتاندنی چەوری

پۆڵەتیک پرێس

لیمۆ و زیرە دوو مادەن بەیەکەوە دەگونجێن و یارمەتیدەرن بۆ هەبوونی لەشێکی ڕێک، یارمەتی دابەزاندنی کێش و سووتاندنی چەوری دەدەن.

-لیمۆ
یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات، توێکڵەکەی یارمەتیدەرە بۆ ڕزگارکردنی گەدە لە ژەهرەکان، ڕیشاڵێکی زۆری تێدایە بۆیە ڕۆژانە خواردنی لەگەڵ ژەمێکدا یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات بەتایبەتی لەناوچەی سک و کەمەردا، هەروەها لیمۆ ڕۆڵێکی بەرچاوی لە هەرس کردنی خۆراکدا هەیە و ڕێگری لە ئاوسانی سک دەکات.

دەتوانرێت بەشێوەی شەربەتی لیمۆ بخورێتەوە یان بکرێتە زەڵاتە و خواردنەکانەوە.

-زیرە
زیرە یەکێکە لەو بەهاراتانەی تامێکی بەهێز و خۆشی هەیە، ڕێژەیەکی کەم پۆتاسیۆم و پرۆتینی تێدایە، دوو کەوچک زیرە١٦ کالۆری تێدایە، ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە، یارمەتی کرداری هەرس و توانەوەی چەوری دەدات.

دەتوانرێت زیاد بکرێت بۆ سەوزە کوڵاوەکان یان خواردنەکان، هەروەها دەتوانرێت وەک خواردنەوەش بەکاربهێنرێت.

الكمون.. فوائد مذهلة للصحة والبشرة والشعر

ئامادەکردنی تێکەڵەی لیمۆ و زیرە بەچەند شێوازێک بۆ سووتاندنی چەوری:

-تۆوی کەمێک زیرە بکوڵێنە، دواتر لەسەر ئاگر لایبە و چەند پارچە لیمۆیەکی بۆ زیاد بکە و بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دایبنێ، پاشان بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ بەکاریبهێنە.

-ئاوی لیمۆ و زیرەی هاڕاو تێکەڵ بکە و بیکە بەسەر زەڵاتەکاندا.

-کەوچکێکی بچووک لە هەریەک ئاوی لیمۆ و زیرەی هاڕاو تێکەڵ بکە و بیخۆ.

لەگەڵ ئەوەی ئەم تێکەڵانە سوودێکی زۆریان هەیە، بەڵام ئەو کەسانەی کێشەی گەدە یان برینی گەدەیان هەیە پێویستە ئاگاداربن و بەکارینەهێنن بۆ ئەوەی توشی زیان نەبن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا