پۆڵەتیک پرێس
کونجی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و لەبەشێکی زۆری بەرهەمە جوانکاری و دەرمانەکاندا بەکاردەهێنرێت.
بەپێی ماڵپەڕی”health” خواردنی کونجی ئەم سوودانەی بۆ جەستە هەیە:
-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات، بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات.
-مەترسی توشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
-ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات.
-تایبەتمەندی دژەئۆکسان و بەکتریای هەیە جەستە لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت، هەروەها یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردنی نەخۆشی شەکرە و کۆنتڕۆڵکردنی.
-کونجی تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی کالیسیۆمە یارمەتی تەندروستی و بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات.
-دەوڵەمەندە بە کانزاکان بەتایبەتی مس یارمەتی دروستبوونی خڕۆکەسوورەکان دەدات و بەرگری جەستە بەهێزدەکات.